ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له تاران كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه له تاران كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت و له‌خواره‌بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ربڕی، له هه‌واڵێكی دیكه‌ش دا بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له گیانبه‌ختكردووانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی دوایین جه‌له‌سه‌ی دادگای ئه‌و په‌روه‌نده‌یه له شاری تاران كۆبوونه‌وه و خوازیاری محاكمه‌ی تاوانباران بوون.