به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی شوشته‌ر ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له ئاست گۆڕینی بارودۆخی كاریان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كرێكاران خوازیاری گوڕینی بارودۆخی دامه‌زراندنیان له قه‌رادادی به شێوه‌ی دائێمی بوون. ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان نزیكه‌ی ٣٠٠ كه‌س ده‌بێ ڕایانگه‌یاندووه، له ئاكامی بوونی په‌یمانكاران حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م بووه‌ته‌وه و ئه‌م بابه‌ته كرێكارانی تووشی كێشه‌ی ماڵیی كردووه.