ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی مانگی به‌فرانبار، خوێندكارانی زانكۆی سه‌نعه‌تی شه‌ریف دژبه بانگهێشت كرانی یه‌كێك له مامۆستایانی ئه‌و زانكۆیه بۆ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو دكتۆر “عه‌لی شه‌ریفی زارچی” مامۆستای بواری كامپیۆتری زانكۆی سه‌نعه‌تی شه‌ریف بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی تاران كرابوو و خوێندكارانی زانكۆش دژ به‌و كرده‌وه نایاساییه‌ی حكوومه‌ت له نێو لابی زانكۆ كۆبوونه‌وه و وه‌رزشوانانی واڵیباڵی ئه‌و زانكۆیه‌ش له ناڕه‌زایه‌تی به بانگهێتشی “عه‌لی شه‌ریفی زارچی” له به‌شدرایكردن له كێبه‌ڕكێی واڵیباڵی زانكۆكانی ئێران خۆیان بوارد.