شه‌وی شه‌ممه ٣ی مانگی به‌فرانبار، خه‌ڵكی ئازادیخواز له شاره‌كانی سنه، سه‌قز، مه‌شهه‌د، تاران، ئیسفه‌هان، به‌نده‌رعه‌باس، كه‌ره‌ج، بابول و ئه‌هواز له سه‌ده‌مین ڕۆژی شۆڕشی گه‌لانی ئێران دژبه كۆماری ئیسلامی، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمیان به‌رزكرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوانی شۆڕشگێڕی سنه و سه‌قز به ئاگركردنه‌وه شه‌قامه‌كانیان داخست و دژبه ڕژیمی ئیسلامی دروشمیان وته‌وه، له نارمه‌ك، تارانپارس، حه‌فت حه‌وز و شه‌قامی ئینقلابی تاران، خه‌ڵكی ناڕازی به ڕێپێوان له سه‌ر شه‌قام دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رزكرده‌وه، له شاره‌كانی مه‌شهه‌د و كه‌ره‌ج خه‌ڵكی ناڕازی دژبه سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد و دروشمی “ئه‌مساڵ ساڵی خوێنه، سه‌یدعه‌لی سه‌رنگوونه”یان به‌رزكرده‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ئه‌هواز و به‌نده‌رعه‌باس له ڕێپێوانێكی جه‌ماوه‌ریدا دروشمی “خامنه‌یی زه‌حاك، ده‌تكه‌ینه ژێر خاك”یان وته‌وه و شۆڕشگێڕانی بابول دروشمی “فه‌قر، فه‌ساد، گرانی، ده‌ڕۆین تا سه‌رنگوونی”یان به‌رزكرده‌وه.