ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی “ئه‌رگی به‌م” له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لانیكه‌م ١٢٠ كرێكاری پروژه‌ی چاككردنه‌وه‌ی “ئه‌رگی قه‌دیمی به‌م” به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر درگای چوونه‌ژووری ئه‌م ئه‌رگه، له ئاست په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٣ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. به‌ڕێوه‌به‌ری پایگای ئه‌رگی به‌م ڕایگه‌یاندووه، نه‌بوونی سه‌رچاوه ماڵییه‌كان بوه‌ته هۆی دواكه‌وتنی حه‌قدستی كرێكاران.