ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دێوانی باڵای كۆماری ئیسلامی حوكمی ئێعدامی “محه‌ممه‌د قوبادلوو”ی پشتڕاست كرده‌وه و فه‌رمانی پێداچوونه‌وه‌ی به حوكمی ئێعدامی “سامان یاسین” دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د قوبادلوو” له‌لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی موحاره‌به به ئێعدام مه‌حكووم كراوه و ڕۆژی ڕابردوو حوكمی له‌سێداره‌دانی عه‌ینه‌ن له دیوانی باڵای ڕژیم پشتڕاست كرایه‌وه، هه‌روه‌ها دیوانی باڵای ڕژیم فه‌رمانی پێداچوونه‌وه‌ی به په‌روه‌نده‌ی “سامان یاسین” به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام به‌هۆی كه‌م و كورتی له په‌روه‌نده‌كه‌ی دا داوه.