ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “گۆڵرۆخ ئێبراهیمی ئیرایی”، به‌ندكراوی سیاسیی پێشوو و هاوسه‌ری “ئارش سادقی”، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له ماڵه‌كه‌ی خۆی دا له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م چالاكه سیاسییه پێشتر له‌گه‌ڵ “ئاتنا دائێمی” چالاكی مه‌ده‌نی به‌ندكراو له زیندانی ئێوین له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌روه‌نده‌یه‌ك كه له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیان دا دروست كردبوو، به ٣ ساڵ و ٧ مانگ زیندانی ته‌عزیری و ٢ ساڵ قه‌ده‌غه له ئه‌ندام بوون له گرووپ و حیزبه‌كان مه‌حكووم كرابوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، تا كاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناوبراو، له به‌رده‌ست دا نیه.