له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای ١٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر كچێكی لاوی خه‌ڵكی تاران به‌ناوی “مه‌هسا په‌یره‌وی” دا سه‌پاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مه‌هسا په‌یره‌وی” له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی شه‌قامی میردامادی تاران ڕووسه‌ری له‌سه‌ر لاداوه و ئاگری داوه به‌ڵام ڕۆژی ٢٥ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش سێ ڕۆژ به دانانی وه‌سیقه‌ی ٢ و نیو ملیارد تمه‌نی ئازادكرابوو، ناوبراو له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له‌لایه‌ن لقی ١٥ دادسه‌رای ئینقلابی تارانه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی قازی سه‌ڵواتی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ بۆ فیساد و فه‌حشا ” سزای ١٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.