شه‌وی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خه‌ڵكی ئێران له چند شار به مه‌به‌ستی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ڕژیمی منداڵ كوژی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له هێندیك شاریش خه‌ڵكی ئازیه‌تبار شه‌وی چله‌یان له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی دا به‌سه‌ركرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوانی شۆڕشگێڕ له شاره‌كانی سنه و سه‌قز ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به ئاگردانی لاستیك شه‌قامه‌كانیان داخست و دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خه‌ڵكی ئازادیخوازی تاران و كه‌ره‌ج به ڕێپێوان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و دوو شاره دروشمی “ئه‌مساڵ ساڵی خوێنه، سه‌یدعه‌لی سه‌رنگوونه” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه، له شاره‌كانی شیراز، بۆكان و چه‌ند گه‌ره‌كی تاران خه‌ڵكی ناڕازی شه‌وی چله‌یان له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی به‌سه‌ربرد و له‌گه‌ڵ ئامانج و ئاواته‌كانیان په‌یمانیان نوێ كرده‌وه.