ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی ئاوه‌ڕۆی ڕووستایی شارستانی مێشگین شار، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ناڕازیی، نزیكه‌ی ٩٠ كه‌س له كرێكارانی خزمه‌تگوزاریی شاره‌داریی كه له‌ژێر چاودێری شیركه‌تی په‌یمانی كار ده‌كه‌ن، زیاتر له ٧ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: شیركه‌تی په‌یمانكار به بیانووی نه‌بوونی بوودجه خۆ له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی كرێكاران ده‌بوێرێت.