مانگرتن له خواردنی ده‌یان كه‌س له ده‌روێشه گۆنابادییه‌كان كه چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له ناڕه‌زایه‌تیی به ئاسته‌نگی و گوشاره‌كان بۆ سه‌ر “نوور عه‌لی تابه‌نده” ده‌ستی پێكردبوو، هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.
شایانی باسه، ٦٩ كه‌س له ده‌روێشه گۆنابادییه‌كان له زیندانی تاران و ٣ كه‌س له‌م ده‌روێشانه له زیندانی ئێوین ده‌ستیانداوه‌ته مانگرتن له خواردن. هه‌روه‌ها به‌ده‌یان كه‌سی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی زیندان په‌یوه‌ست بوون به‌م مانگرتنه‌وه. ده‌روێشه ناڕازییه‌كان ده‌ڵێن: چاوپێكه‌وتن و هاتووچۆكان بۆ ماڵی “نوور عه‌لی تابه‌نده” به ڕاده‌یه‌كی زۆر به‌هۆی گوشاری هێزه ئه‌منییه‌كان كه‌می كردووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ده‌روێشه گۆنابادییه‌كان به تایبه‌ت له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به شێوه‌یه‌كی بێ وێنه خراونه‌ته ژێر گوشاره‌وه. ئه‌م گوشارانه به‌دوای ڕووداوی “گولێستانی حه‌وتم” به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاوتر بووه. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، كه له ڕووداوی گولێستانی حه‌وتم له ڕێكه‌وتی ١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ٩٦، به سه‌دان كه‌س له ده‌روێشه گۆنابادییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به حوكمی شه‌للاق، زیندان و ئێعدام مه‌حكووم كران.