شه‌وی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، مه‌ئموورانی بۆنیادی مه‌سكه‌ن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سپای پاسدارانی چابه‌هار، هێرشیان كردۆته سه‌ر ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵكانی هه‌ژار له حاشیه‌ی ئه‌و شاره و ماڵه‌كانیان به‌سه‌ریاندا ڕووخاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم وێڕای ڕووخاندنی دیواری ماڵه‌كان، ده‌ستیان داوه‌ته شكاندنی كه‌لووپه‌لی نێو ماڵه‌كان و ژنان و منداڵانی بچووكیان بێ سه‌رپه‌ناه ئاواره كردووه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی له‌و ناوچه‌دا ده‌ژێن هیچ داهاتێكیان جگه له كارتی یارانه نییه و له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین و داوای یارمه‌تی له خه‌ڵكی ئازادیخواز ده‌كه‌ن بچن به هانایانه‌وه.