ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی پایانه‌ی نه‌وتی قشم به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی پایانه‌ی نه‌وتی قشم ڕۆژی دووشه‌ممه چوون به ده‌م بانگه‌وازی مانگرتنی گشتی له ڕۆژانی ٢٨ بۆ ٣٠ی سه‌رماوه‌ز و به وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی سه‌رانسه‌ری گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی و داوایان له هاوكاره‌كانیان له به‌شه‌كانی دیكه‌ی سه‌نعه‌ت كرد په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه گشتیه ببن.