ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دوو كرێكاری ته‌مه‌ن مام ناوه‌ند له شاری میاندووئاو به‌هۆی گازگرتووییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو كرێكاره له نێو خێوه‌تێكدا له ته‌نیشت ئۆتووبانی “ویلایه‌ت” ده‌مانه‌وه و بۆ گرمكردنه‌وه‌ی خۆیان له خه‌ڵۆز كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه به‌ڵام به‌كاتی شه‌و تووشی گازگرتوویی ده‌بن و به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بۆ كرێكاران له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه هه‌موو ساڵێك ده‌بێته هۆی گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی چه‌ندین كرێكار له ئێران.