کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

په‌یوه‌ستبوونی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت به‌ مانگرتن له‌ چه‌ند ناوچه‌ی ئێران

په‌یوه‌ستبوونی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت به‌ مانگرتن له‌ چه‌ند ناوچه‌ی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی ڕه‌سمی سه‌نعه‌تی نه‌وت له‌ ناوچه‌كانی عه‌سه‌لوویه‌، ئه‌هواز، گه‌چساران، ماهشه‌هر، خارك، گوناباد و ته‌نگه‌ بیجاڕ په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی سه‌رانسه‌ری بوون.

به‌پێی بانگهێشتتێك كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت بڵاوكرابۆوه‌، سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ ماهشه‌هر، ئه‌هواز، گه‌چساران و عه‌سه‌لوویه‌ له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان مانیان گرت و له‌ درێژه‌دا كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه‌ وه‌كوو ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ناوچه‌ نه‌وتییه‌كان، ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی لووله‌ی گازی گوناباد و كرێكارانی ڕه‌سمی شیركه‌تی نه‌وتی ته‌نگه‌ بیجاڕ په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه‌ گشتیه‌ بوون. كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی یاسای ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی نه‌وت، وه‌لانانی ئه‌و باجه زۆره‌ی له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م ده‌كرێت، دابین نه‌كردنی ئاستی دیاریكراوی حه‌قده‌ست، چوونه‌سه‌روه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پێدانی پاداشی خانه‌نشینكراوی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بێهداشتی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ساسنامه‌ی سندووقی نه‌وتن.