ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خوێندكارانی زانكۆكانی ڕازی كرماشان و ئازادی سنه له دوو ڕاگه‌یه‌ندراوی جیاجیادا ڕایانگه‌یاند كه ڕۆژانی 28 بۆ ٣٠ی سه‌رماوه‌ز بۆ ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی مان ده‌گرن.
به‌پێی بانگهێشتێك كه له‌لایه‌ن چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی سه‌رانسه‌ری ئێران بڵاوكراوه‌ته‌وه، بڕیاره ڕۆژانی ٢٨ بۆ ٣٠ی سه‌رماوه‌ز مانگرتنی گشتی له سه‌رانسه‌ری ئێران به مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی به‌ڕێوه بچێت، هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا خوێندكارانی زانكۆی ڕازی كرماشان و ئازادی سنه‌ش به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ئاست ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاوڕێكانیان و ڕێزلێنان له یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی بڕیاره په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه سه‌رانسه‌ریه بن و ڕایانگه‌یاندووه كه تا گه‌یشتن به ئازادی كلاسه‌كانی ده‌رس داده‌خه‌ن.