ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕۆژێك به‌دوای ڕاگه‌یاندنی سیاسه‌ته‌كانی نوێ كۆچبه‌ری به‌رته‌سك له فه‌رانسه، پولیسی ئه‌م وڵاته هه‌وڵێكی به‌ربڵاوی بۆ چۆڵ پێ كرانی ئه‌و شوێنانه‌ی په‌نابه‌ران له ناوچه‌كانی ده‌ورۆبه‌ری شاری پاریس تێدانیشته‌جێ بوون ده‌ست پێكردووه.
لانیكه‌م ٦٠٠ كه‌س له هێزه‌كانی پولیسی فه‌رانسه سه‌رله‌به‌یانی پێنجشه‌ممه به هێرش كردنه‌سه‌ر دوو شوێنی په‌نابه‌ران له باكوور و باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری پاریس، ده‌ستیان به چۆڵ كردنی ئه‌و شوێنانه له په‌نابه‌ران كرد. ئه‌م په‌نابه‌رانه له ده‌وروبه‌ری ئه‌مشاره له ژێر پرده‌كان خه‌یمه‌یان هه‌ڵدابوو كه ژماره‌یان له نێوان ٦٠٠ تا هه‌زار و ٢٠٠ كه‌س ڕاگه‌یندراوه.