به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له پزشكان و په‌ره‌ستاران له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران به‌هۆی یارمه‌تیدانی بریندارانی ئاخێزه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌سه‌ر كار دوور خراونه‌ته‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی په‌ره‌ستاران و پزیشكان، به‌شێك له‌كادری ده‌رمانیش به بیانووی پێدانی زانیاری له‌سه‌ر شێوه‌ی ده‌رمانی برین به ناڕازیان یان بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ویدیۆ له‌و باره‌وه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر یان له سه‌ركار ده‌ركراون. جێگای ئاماژه‌یه كه چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكی ئێران هۆشداریان داوه‌ته ڕژیم و داوایان كردووه كه پزیشكان و په‌ره‌ستارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو به زووترین كات ئازاد بكرێن.