ڕۆژی هه‌ینی 2٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارێكی خه‌ڵكی گوندی “قه‌ڵاجۆ”ی سه‌ر به شاری جوانڕۆ به‌ناوی “ماهان سوله‌یمانی”، له‌كاتی كاركردندا له عه‌سه‌لوویه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ماهان سوله‌یمانی” له عه‌سه‌لوویه به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی تووشی ڕووداوی كار بووه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌رمی ئه‌و كرێكاره لاوه ڕاگوێزی ساردخانه‌ی عه‌سه‌لوویه كراوه و بڕیاره بیگه‌ڕێننه‌وه جوانڕۆ.