
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژه ده‌وڵه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست گه‌یشته كۆه‌یت.
هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی كۆه‌یت له وڵام دانه‌وه به بانگهێشتێك و له ناڕه‌زایه‌تیی به كێشه‌كانی ژیان و گه‌نده‌ڵی له دامه‌زراوه‌كانی ئه‌م وڵاته خۆپیشاندانیان به‌ڕێوه‌برد. ناڕازییان به وتنی چه‌ندنین دروشم دژی “مرزوق ئه‌لغانم” سه‌رۆكی پارلمانی كۆه‌یت خوازیاری ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی ناوبراو له ده‌سه‌ڵات بوون. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه پولیسی كۆه‌یت هێرشییان كرده‌سه‌ر ناڕه‌زاییان و وێڕای لێدان و سۆكایه‌تی كردن، ژماره‌یه‌كیانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
