به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌ندامێكی به‌سیجی سپای پاسدارانی شاری سریش ئاوا به‌ناوی “میهدی تالبی” ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كات.
به‌وتەی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، “میهدی تالبی” یه‌كێك له ناوزڕاوترین ئه‌ندامه‌كانی سپای پاسداران له‌و شاره‌یه و كه‌سێكی بێ ئه‌خلاق و بێ ڕه‌وشته و ئه‌مجاره‌ش ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كات كه ئه‌گه‌ر هاوكاریمان نه‌كه‌ی گرته ویدیۆ و وێنه‌كانت بڵاو ده‌كه‌مه‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و لاوه بێ تاوانه یه‌ك جار ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی به‌ڵام دایكی ڕێگری لێكردووه و سكاڵای له دژی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سپا تۆمار كردووه به‌ڵام هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی نه‌چووه به‌ده‌م سكاڵاكه‌یه‌وه.