شه‌وی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، میدیاكانی ڕژیم فیلمی دانپێدادانی زۆره‌ملێی پێنج وه‌رزشكاریان به‌ناوه‌كانی “دنا شه‌یبانی”، “محه‌ممه‌د خیوه”، “ئێشراق نه‌جه‌ف ئابادی”، “حیسام مووسه‌وی” و “ئه‌میر ئه‌رسه‌لان مه‌هده‌وی” بڵاو کردەوە كه ناڕه‌زایه‌تی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤی لێكه‌وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “دنا شه‌یبانی” وه‌رزشوانی ئێسنۆبۆردە و له‌شاری قشم ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، “محه‌ممه‌د خیوه” شاخه‌وان و له‌شاری یاسووج له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و “ئێشراق نه‌جه‌ف ئابادی پاڵه‌وانی ” دووچه‌رخه‌سه‌واری” و له شاری شیراز ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، هه‌روه‌ها “ئه‌میرئه‌رسه‌لان مه‌هده‌وی” ڕاهێنه‌ری ئێسنۆبۆرد و خه‌ڵكی شیراز و “حیسام مووسه‌وی” ڕاهێنه‌ری وه‌رزشی و له‌شاری ئیسفه‌هان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون. جێگای ئاماژه‌یه كه ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم ئه‌و پێنج كه‌سه‌ی به هه‌وڵدان بۆ ته‌قینه‌وه له شیراز تۆمه‌تبار كردووه.