له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دادگای ئینقلابی ته‌ورێز سزای زیندان و جه‌زای نه‌قدی به‌سه‌ر دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌ناوه‌كانی “مائیده قه‌ره‌گۆز” و “سینا یووسفی” دا سه‌پاندووه، هه‌روه‌ها دادگای شاری كه‌ره‌ج لاوێكی به‌ناوی “جه‌واد زهڕگهران” به ٢٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سینا یووسفی” پارێزه‌ری پایه یه‌ك و جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی كانوونی پارێزه‌رانی شاری ته‌ورێزه و به‌هۆی پشتیوانی كردنی له ناڕازیانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات مه‌حكووم كراوه، هه‌روه‌ها “مائیده ئه‌ولاد قه‌ره‌گۆز” له ناڕازیانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شاری ته‌ورێز، له‌لایه‌ن دادگاوه به ١٦ مانگی زیندانی ته‌عزیری، ٨ ملیۆن تمه‌ن جه‌زای نه‌قدی و ٢ ساڵ قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات مه‌حكووم كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “جه‌واد زهرگهڕان” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شاری كه‌ره‌جه كه پێنج كه‌سیان حوكمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه و ناوبراویش به ٢٥ ساڵ زیندان سزا دراوه له‌حاڵێكدا ته‌واوی تۆمه‌ته‌كانی ڕه‌تكردۆته‌وه و ڕایگه‌یاندووه كه ڕۆژی ڕووداوه‌كانی كه‌ره‌ج سه‌ردانی مه‌زاری باوكی كۆچكردووی كردووه و به ناڕه‌وا ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.