سه‌رۆكی گشتی دادگوسته‌ری ئوستانی تاران ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند كه سزای زیندانیان به‌سه‌ر ٤٠٠ كه‌س له ناڕازیانی ده‌ستبه‌سه‌ركراودا سه‌پاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ١٦٠ كه‌س به پێنج بۆ ١٠ ساڵ زیندان، ٨٠ كه‌س به ٢ بۆ پێنج ساڵ زیندان، و ١٦٠ كه‌س به كه‌متر له یه‌ك ساڵ مه‌حكووم كراون و سزای نه‌قدیش به‌سه‌ر ٧٠ كه‌سی دیكه‌دا سه‌پێندراوه. شایانی باسه كه ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ باسیان له ١٨ هه‌زار ناڕازی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌كانی ئێران كردبوو.