ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی دوو گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی به‌ناوه‌كانی “مه‌جید ڕه‌زا ڕه‌هنه‌وه‌رد” و “عه‌باس مه‌نسووری” له شاره‌كانی مه‌شهه‌د و شووش و به به‌شداری هه‌زاران كه‌س به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مه‌جید ڕه‌زا ڕه‌هنه‌وه‌رد” له‌ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌كانی مه‌شهه‌د له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به تۆمه‌تی موحاره‌به سزای ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پا و حۆكمه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی مه‌شهه‌د به‌ڕێوه‌چوو و ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێوڕه‌سمی سه‌ره‌خۆشیه‌كه‌ی له كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئه‌منیه‌تییدا، به به‌شداری هه‌زاران كه‌س و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو، له‌لایه‌كی دیكه‌وه مه‌راسیمی پرسه‌ی لاوێكی خه‌ڵكی شووش به‌ناوی “عه‌باس مه‌نسووری” كه دوای ئازادی له زیندان، ده‌ستی دابووه خۆكوژی له شاری شووش و به به‌شداری هه‌زران دانیشتووی ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو، جێگای ئاماژه‌یه كه هه‌ندێك سه‌رچاوه هه‌واڵی خوكوژی ئه‌و لاوه ڕه‌د ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن: هێزه ئه‌منیه‌كان كوشتوویانه و به بنه‌ماڵه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه كه به خه‌ڵك بڵێن خوكوژی كردووه.