به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به جل و به‌رگی ڕێكخراوی بێهزیستیه‌وه سه‌ردانی ماڵی هاووڵاتییان ده‌كه‌ن و پرسیاریان لێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه‌سی برینداریان له ماڵه‌وه هه‌یه یان نه.
به‌وته‌ی هاووڵاتییان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیم به جل و به‌رگی ڕێكخراوی بێهزیستی و له ژێر ناوی تیماركردنی برینداره‌كان سه‌ردانی ماڵی هاووڵاتییان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه‌سیان له ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌كانی سێ مانگی ڕابردوودا بریندار بووه یان نه بۆ ئه‌وی شناسایی و ده‌ستبه‌سه‌ریان بكه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی پێشتریش له پۆششی كرێكاری شاره‌داری و ئه‌ندامانی ئاگركوژێنه‌وه ناڕازیانیان شناسایی، ده‌ستبه‌سه‌ر و ته‌نانه‌ت ڕاسته‌وخۆش ته‌قه‌یان لێ كردبوون.