ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، قوتابیانی مه‌دره‌سه له شاره‌كانی شیراز و مه‌شهه‌د و خوێندكارانی زانكۆكانی به‌هه‌شتی، عه‌لامه و خواجه نه‌سیر دژبه ئێعدامی به‌ندكراوان و ته‌علیقی خوێندكاران كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، قوتابیانی كچی مه‌دره‌سه له شاره‌كانی شیراز و مه‌شهه‌د له ناڕه‌زایه‌تی به ئێعدامی “مه‌جید ڕه‌زا ڕه‌هنه‌وه‌رد” كۆبوونه‌وه و دروشمی “مه‌رگی مه‌جید ئێمه‌ی زیندووكرده‌وه”یان به‌رز كرده‌وه، هه‌روه‌ها خوێندكارانی زانكۆكانی خواجه نه‌سیر، عه‌لامه و به‌هه‌شتی دژبه ته‌علیقی به‌شێك له هاوڕێكانیان كۆبوونه‌وه و خوازیاری ئازادی ته‌واوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان و ڕاگرتنی حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی بوون.