سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، “مه‌جید ڕه‌زا ڕه‌هنه‌وه‌رد” یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سێ مانگی ڕابردووی مه‌شهه‌د له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه له‌سێداره درا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مه‌جید ڕه‌زا ڕه‌هنه‌وه‌رد” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاری مه‌شهه‌د له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن دادگای مه‌شهه‌ده‌وه به تۆمه‌تی “موحاره‌به” به‌هۆی كوشتنی دوو به‌سیجی و برینداركردنی چوار كه‌سی دیكه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو و سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره له سێداره درا.