
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شاغڵ له قه‌تاری شاریی ئه‌هواز، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی قه‌تاری شاریی ئه‌هواز كه ٢٠ مانگ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه له‌مباره‌وه ڕایانگه‌یاندووه، شاره‌داری ئه‌هواز پێیانی ڕاگه‌یاندووه كه شیركه‌تی كه‌یسۆن وه‌ك په‌یمانكاری مێترۆی ئه‌هواز هیچ قه‌رزێكی لای ناوه‌نده نییه و په‌رداختی حقووقی كرێكارانی مێترۆی ئه‌هواز له‌وانه حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له‌ئه‌ستۆی په‌یمانكاره. ئه‌م كرێكارانه به مه‌به‌ستی پێڕاگه‌یشتن به خواسته‌كانیان هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا نه‌یانتوانیوه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان وه‌ربگرن.
