کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران 2 1

 

شه‌وی شه‌ممه‌ ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ له‌ چه‌ند شاری ئێران دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ڕێپێوانی بێده‌نگیان به‌ڕێوه‌برد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی ناڕازی له‌ شاره‌كانی قه‌زوێن، ته‌ورێز، گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج و ئیسفه‌هان دژبه‌ له‌سێداره‌دانی ئازادیخوازان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ ڕێپێوانی بێده‌نگی هه‌زاران كه‌سیان به‌ڕێوه‌برد، هه‌روه‌ها له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌تارخان، نازی ئاباد و نارمه‌ك لاوانی شۆڕشگێڕی تاران به‌ داخستنی شه‌قام ڕێگه‌یان له‌ هاتووچۆی هێزه‌كانی ڕژیم گرت و دژبه‌ “عه‌لی خامنه‌یی” دروشمیان وته‌وه‌، له‌ ڕوودسه‌ری گیلان و ڕه‌شت و ئه‌هواز خه‌ڵكی ئازادیخواز دژبه‌ سه‌ركوتی خوێناوی خه‌ڵك خۆپێشاندانیان كرد و دروشمی “مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی”یان به‌رزكرده‌وه‌.