کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی سێ كه‌س له‌ ته‌قینه‌وه‌ی تاقیگه‌ی زانكۆی ئیسفه‌هان

كوژران و برینداربوونی سێ كه‌س له‌ ته‌قینه‌وه‌ی تاقیگه‌ی زانكۆی ئیسفه‌هان

 

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ تاقیگه‌ی زانستگه‌ی شیمی زانكۆی سه‌نعه‌تی ئیسفه‌هان ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه‌ خوێندكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌وته‌ی خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه‌، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌نعه‌تی ئیسفه‌هان تاوانباری سه‌ره‌كییه‌ چونكه كه‌لووپه‌لی كوژانه‌وه‌ی ئاگری بۆ تاقیگه‌كه‌ دابین نه‌كردووه‌ به‌ڵام هه‌زینه‌یه‌كی زۆری بۆ حه‌ساركێشی خابگای كچانه ته‌رخان كردووه‌ و هیچ بایه‌خێكی به‌ ژیان و گیانی خوێندكاران نه‌داوه‌.