به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٤٤ پارێزه‌ر و چالاكی مه‌ده‌نی و سیاسی له نامه‌یه‌كدا داوایان له “ئا‌نتۆنیۆ گۆتێرش” ده‌بیر ئه‌وه‌ڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووه كه ڕێگه له ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه بگرێت.
له نامه‌كه‌ی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نی و سیاسیانه دا هاتووه، دۆخی ئێستای ئێران زۆر هه‌ستیاره و ڕه‌وه‌ندی محاكمه‌ی به‌ندكراوان هه‌ڕه‌مه‌كی و زۆرتر له دادگای سه‌حرایی و جه‌نگی ده‌چێت، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ئه‌بێ ده‌ست به‌كار بن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكه‌ن له ئێعدامی لاوانی بێ تاوان له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی دا. له نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و نامه‌یان واژۆ كردووه ناوی چه‌ند كه‌سایه‌تی ناسراو به‌رچاو دەکەوێت له‌وانه: “شیرین عبادی”، “نه‌سرین ستووده”، “محه‌ممه‌د سه‌یف زاده”، “كازم عه‌له‌مداری”، “مه‌نسووره شۆجاعی” و “سه‌عید دێهقان”.