ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كامیۆندارانی ئێسكله‌ی به‌نده‌ری ڕه‌جایی شار په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌رانسه‌ری بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له درێژه‌ی مانگرتنی كامیۆن‌داران له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران، كامیۆندارانی ئێسكله‌ی به‌نده‌ری ڕه‌جایی شاریش له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیانگرت، شایانی باسه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بازاڕیان و خوێندكارانی زانكۆش، بۆماوه‌ی سێ ڕۆژ مانگرتنێكی به‌رینیان دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی به‌ڕێوه‌بردبوو.