له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ٢٢ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و وێڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان، هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاری دێولان “سینا محه‌ممه‌دی”، دوو خوێندكاری زانكۆی كوردستان به‌ناوه‌كانی “نیلووفه‌ر نه‌جه‌ف پوور” و “عه‌لی ڕه‌مه‌زانی”، دوو لاوی خه‌ڵكی شاری شنۆ به‌ناوه‌كانی “هادی و مێهدی تاها خه‌ڵیفانی”، لاوێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ناوی “مه‌سعوود ڕه‌سووڵی”، دوو چالاكی مه‌ده‌نی و ژینگه‌یی خه‌ڵكی سنه به‌ناوه‌كانی “هێرۆ شه‌یخۆلئیسلامی” و “شه‌هرام فه‌رهادی”، مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی قوروه به‌ناوی “ئه‌میر ڕه‌زایی”، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی دێهلۆڕان به‌ناوه‌كانی “مسته‌فا نه‌ورۆزی” و “عه‌لیڕه‌زا به‌یگ پوور”، دوو لاوی خه‌ڵكی قه‌زوێن به‌ناوه‌كانی “سه‌عید نه‌قدی” و “عه‌لیڕه‌زا كه‌ریمی”، مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی ڕه‌وانسه‌ر به‌ناوی “دانیال محه‌ممه‌دی”، چوار قوتابی كچی خه‌ڵكی شیراز به‌ناوه‌كانی “غه‌زه‌ڵ، فاتمه و سارا سه‌فه‌ری ڕاد” و “زه‌هرا عه‌تایی”، قوتابیه‌كی كچی خه‌ڵكی تاران به‌ناوی “مونا ده‌رمانی” و لاوێكی خه‌ڵكی گوندی “هۆیه”ی سه‌ر به شاری سنه به‌ناوی “حامید ڕۆسته‌می” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕفێندراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.