ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانی نه‌وت له به‌یاننامه‌یه‌كدا جێبه‌جێكرانی حوكمی ئێعدامی “موحسین شكاری” به توندی ئیدانه كرد و ڕایگه‌یاند چه‌ند هه‌زار كه‌س هه‌ر به‌و تۆمه‌ته له ژێر حوكمی ئێعدام دان و ئێمه ئه‌بێ ده‌نگی ته‌واوی به‌ندكراوان بین.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئێستا كه خه‌ڵكی ناڕازی و ئازادیخوازی ئێران له گۆڕه‌پانی خه‌بات دایه، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركران، ئه‌شكه‌نجه، دانپێدانانی زۆره‌ملێ و ئێعدام، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان سه‌ركوت بكات، به‌ڵام خه‌ڵك چیتر نایانه‌وێت له كۆیلایه‌تیدا بژین و ئێعدام و سه‌ركوتیش ناتوانێت له مافخوازی و گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان پاشگه‌زیان بكاته‌وه. دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” دروشمی هه‌موومانه و بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ژێانێكی شیاو و پڕ له كه‌رامه‌تی ئینسانی تێده‌كۆشین و داوا ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ ته‌واوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ئازاد بكرێن.