له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای ٢٥ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی كه‌ره‌ج به‌ناوی “ئاریه‌ن فه‌رزام نیا”دا سه‌پاند.
به‌پێێ زانیارییه‌كان، “ئاریه‌ن فه‌رزام نیا” قوتابی خه‌ڵكی ئوستانی گیلان و دانیشتووی كه‌ره‌ج، ١٠ ڕۆژ دوای به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی چله‌ی “حه‌دیس نه‌جه‌فی” به تۆمه‌تی به‌شداری له‌و ناڕه‌زایه‌تییانه دا، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه له مه‌د‌ره‌سه‌كه‌ی ڕفێندرا و به‌بێ هه‌بوونی پارێزه‌ر له‌لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی هاوكاری له كوشتنی به‌سیجییه‌ك سزای ٢٥ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
