کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی خوێناوی له‌ مێكزیك

وقوع یک حمله مرگبار در مکزیک

وقوع یک حمله مرگبار در مکزیک

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ ئه‌نجامی تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان كارتێله‌كانی مه‌وادی مۆخه‌دێر له‌ مێكزێك، لانیكه‌م ٩ هاووڵاتیی ئه‌مریكایی له‌وانه‌ شه‌ش منداڵ له‌ باكووری ئه‌م وڵاته‌، گیانیان له‌ده‌ستدا.

هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هێرشبه‌ره‌كان چه‌كداری كارتێله‌كانی مه‌وادی مۆخه‌دێر و بانده‌ قاچاخ چییه‌كانی مێكزیك بوون كه‌ ئه‌م كه‌سانه‌یان به‌ هه‌ڵه‌ كوشتووه‌. هاوكات هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی پۆلیسی مێكزیك ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ته‌رمی كوژراوه‌كانیان له‌ناو مینی بووسێكی سووتاودا دۆزیوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌، ئه‌م ڕووداوه‌ له‌ نزیك سنووری ئه‌مریكا له‌ناوی خاكی مێكزیك ڕوویداوه‌.