ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی سێ برای به‌لووچ به‌ناوه‌كانی “عۆمه‌ر”، “ناسر” و “نه‌وشیره‌وان” له زیندانی زاهیدان بڵاوكرایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئه‌و سێ برایه‌ی به بێ ڕوونكردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌یان له سێداره داوه و ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش “موحسین شكاری” یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه له‌سێداره درا كه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له نێو كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێنا. شایانی باسه كه ڕێژه‌ی ئێعدام كراوانی به‌لووچ له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا گه‌یشتۆته ٧٥ كه‌س و له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووش دا ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی ٢٨ كه‌سی دیكه له ئارادایه.