شه‌وی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لاوێكی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ به‌ناوی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و ناوچه له‌لایه‌ن سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیمه‌وه پێكرا و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه گیانی به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ هێرشیان كردۆته سه‌ر خۆپێشانده‌ران و وێڕای كوشتنی لاوێك به‌ناوی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” چه‌ند كه‌سیان بریندار و دوو كه‌سیان له ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد كه ناسنامه‌یان بریتیه له: “محه‌ممه‌د سدیق خۆسرهویان” و “ناسر خۆسره‌وی”. به‌وته‌ی هاووڵاتییان، هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان له په‌نجه‌ره‌ی خه‌ڵك كردووه و ته‌رمی “هوومه‌ن”یان ڕفاندووه و خه‌ڵكی حه‌سن ئاواش له‌به‌رده‌م ماڵی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌ته‌وه.