كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پترۆشیمی چواری ئیلام ڕۆژی چواشه‌ممه ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له‌ناڕه‌زایه‌تی به به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی كه ڕێژه‌یان ٦٠٠ كه‌سه، ته‌واوی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده حه‌قده‌ستی پایه و به‌بێ مه‌زایا وه‌رده‌گرن و بڕیاربوو گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كانیان بۆ جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام به‌ڵینه‌كانی به‌رپرسان نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكرانه‌وه. به‌وته‌ی یه‌كێك له كرێكاران، به‌پێی دوایین به‌ڵێن بڕیاربوو ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه له‌مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵدا جێبه‌جێ بكرێت به‌ڵام ٩ مانگ به‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت تێپه‌ڕیوه و هێشتا ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.