شه‌وی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، پاش مانگرتنی به‌رینی بازاڕیان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ له‌گه‌ڵ تاریكبوونی هه‌وا له چه‌ند شاری ئێران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه ڕژیمی ئیسلامی دروشمیان به‌رزكرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوانی شۆڕشگێڕ له چه‌ند گه‌ڕه‌كی شاری سنه به داخستنی شه‌قامه‌كان و وتنه‌وه‌ی دروشم ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ڕژیم بوونه‌وه و سه‌ركوتگه‌ران له “حه‌سه‌ن ئاوا” ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كرد، له شاره‌كانی سقز و كرماشان، كچان و كۆڕان به ئاگركردنه‌وه و به‌ستنی شه‌قامه‌كان ڕێگه‌یان له سه‌ركوتگه‌ران گرت و دروشمی “ئه‌مساڵ ساڵی خوێنه، سه‌ید عه‌لی سه‌رنگوونه”یان به‌رزكرده‌وه، له چه‌ند گه‌ڕه‌كی شاری تاران خه‌ڵكی ناڕازی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه و هێزه‌كانی ڕژیم له شارۆچكه‌ی ئێكباتان به گازی فرمێسك‌ڕێژ و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ هێرشیان كرده سه‌ر ناڕازیان، له كه‌نگان، به‌نده‌رعه‌باس، كه‌ره‌ج، گه‌وهه‌رده‌شت و مه‌شهه‌د لاوانی ئازا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌شه‌ڕهاتن و ڕێگای هاتووچۆیان له سه‌ركوتگه‌ران داخست.