ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ١٢ هاووڵاتی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم دكتۆر “سارا ڕه‌شیدی” خه‌ڵكی كرماشان، “هۆمایۆن فه‌تحی” خه‌ڵكی دیوانده‌ره، “فاتمه ڕۆسته‌می” و “مه‌یسه‌م فه‌یزی” خه‌ڵكی قوروه، “نیلووفه‌ر نه‌جه‌ف پوور” خوێندكاری زانكۆی كوردستان، دكتۆر “ئیمان نه‌وابی” و “فواد سه‌لیمی” خه‌ڵكی شاری سنه، مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی كامیاران به‌ناوی “زانیار ئه‌سه‌دی”، لاوێكی خه‌ڵكی پاوه به‌ناوی “سۆران ئه‌سعه‌دی” و لاوێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵی خه‌ڵكی هه‌مه‌دانیان به‌ناوی “فه‌رنووش ئیسمی” ڕفاندووه و بنه‌ماڵه‌كانیان هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.