ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی حه‌فاری شۆماڵ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه كه زیاتر له دوو مانگه كه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و ئه‌مه بووته هۆی ئه‌وه كێشه بۆ بژیوی بنه‌ماڵه‌كانیان پێكبهێنێت. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن، پێشتریش چه‌ندین جار به مه‌به‌ستی پێڕاگه‌یشتن به خواسته‌كانیان كۆبوونه‌ته‌وه به‌ڵام تا ئێستا هیچ وڵامێكیان وه‌ر نه‌گرتووه.