ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، سه‌ندیكاری كرێكارانی شیركه‌تی واحدی ئۆتوبووسڕانی تاران و ده‌ورووبه‌ر له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆی له بانگه‌وازی ڕێكخراوه كرێكاری و سنفییه‌كانی سه‌رانسه‌ری ئێران ده‌ربڕی و هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ خوێندكاران و چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا، داوای له هاوكاره‌كانیان كرد كه پشتیوانی له خوێندكاران و قوتابیانی ناڕازی بكه‌ن.
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، نزیك به سێ مانگه كه لاوانی ئێمه له مه‌دره‌سه و زانكۆ و شه‌قامی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران به به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” و ده‌ربرینی ناڕه‌زایه‌تی گیانی خۆیان خستۆته مه‌ترسیه‌وه. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له به‌لووچستانه‌وه تا كوردستان، له گیلان و مازه‌نده‌رانه‌وه تا تاران، له ئازه‌ربایجان و خووزستان و لۆڕستان و ئوستانه‌كانی دیكه‌ی ئێران، زیاتر له ٥٠٠ خۆپێشانده‌ر گیانیان به‌ختكردووه كه ٦٠ كه‌سیان منداڵن و به هه‌زاران كه‌سیش بریندار و لانیكه‌م ١٨ هه‌زار كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها سه‌دان كرێكاری په‌یمانی نه‌وت و پترۆشیمی له عه‌سه‌لوویه پاش په‌یوه‌ستبوون به مانگرتنی سه‌رانسه‌ری و پشتیوانیان له خه‌ڵكی ناڕازی، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون. له ڕۆژی خوێندكاردا سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تاران و ده‌ورووبه‌ر هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه كرێكاری و سنفییه‌كانی دیكه‌ی ئێران پشتیوانی خۆی له ته‌واوی بانگه‌وازه‌كانی خوێندكاران و چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێران ڕادهیهگهیهنێت و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، مانگرتن و كۆبوونه‌وه به سه‌ره‌كیترین مافه‌كانی هه‌ر مرۆڤێك ده‌زانێت و خوازیاری ئازادی ته‌واوی به‌ندكراوانه.