کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

٢٠مین ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ لۆبنان

بیستمین روز اعتراضات در لبنان2

بیستمین روز اعتراضات در لبنان2

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، گرووپی “بۆ مافی من” له‌ گرووپه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ڕێكخه‌ری ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی لۆبنان، خوازیاری پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی بچوكی كاتی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵتی ئێستای لۆبنان و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پارلمانی كاتی له‌م وڵاته‌ بوون.

له‌م به‌یانییه‌دا ئه‌م گرووپه‌ له‌ ناڕازییانی لۆبنانی كه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌، هاتووه‌ كه‌ ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ بچووكه‌، سێ ئه‌رك ده‌بێ له‌سه‌رشان بگرێت. یه‌كه‌مین ئه‌رك، به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانی ماڵی لۆبنان له‌ رێگه‌ی كه‌م كردنه‌وه‌ی باری قه‌رزه‌ گشتییه‌كان و ته‌سویبی یاسا به‌ مه‌به‌ستی یه‌كسانسازی ماڵیاتی. دووهه‌م، به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی كاتی تا به‌ وته‌ی ئه‌م گرووپه‌، كه‌سه‌كان نوێنه‌ری خه‌ڵك بن. سێهه‌م ئه‌ركێ ڕێبه‌ری كردنی كه‌مپه‌ینی، دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی، به‌ تایبه‌ت په‌سه‌ند كردنی یاسا سه‌باره‌ت به‌ سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و هه‌روه‌ها گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داراییه‌ گشتییه‌كان كه‌ سوئیستفاده‌ی لێ كراوه. شایانی باسه‌ كه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ لۆبنان كه‌ له‌ سێ هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه‌ له كاردانه‌وه‌ به‌رانبه‌ر به‌ چوونه‌سه‌روه‌ی ماڵیاته‌كان ده‌ستی پێیكرد.