ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، زۆربه‌ی ئوستانه‌كانی ئێران بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به مانگرتنی گشتی دا و به‌پێی بانگهێشتێك كه پێشتر بڵاوكرابۆوه بڕیاره به‌یانیش ئه‌و مانگرتنه به‌رده‌وام بێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕیان له شاره‌كانی سنه، سه‌قز، مه‌ریوان، كامیاران، جوانڕۆ، ڕه‌وانسه‌ر، برووجن، بجنۆرد، ساری، مه‌روده‌شت، لاهیجان، شیراز، ئیسفه‌هان، تاران، كرماشان، دێولان و چه‌ند شاری دیكه بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به مانگرتن دا و دووكانه‌كانیان نهكردهووه.