کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی دیكه‌ی به‌لووچ له‌زیندانی ناوه‌ندی زاهیدان

سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی دیكه‌ی به‌لووچ به‌ناوی “زه‌كه‌ریا ڕیگی” به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست” له‌زیندانی ناوه‌ندی زاهیدان جێبه‌جێكرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “زه‌كه‌ریا” كرێكار بووه‌ و ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی له‌ شاری شیراز له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سه‌وه‌ هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ری و یه‌كێك له‌ هێرشبه‌ره‌كان بۆ شێوه‌ی “نا ئه‌نقه‌ست” ده‌كوژرێت و ناوبراو ده‌ستبه‌سه‌ر و حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ حوكمه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كرێت. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ سێ مانگی ڕابردوودا لانیكه‌م ٧٢ شارۆمه‌ندی به‌لووچ له‌سێداره‌ دراون و له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی زاهیدان و خاشیش زیاتر له‌ ١٣٠ كه‌س به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكردووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوان له‌ ئه‌هواز و ده‌ستبه‌سه‌ربوونی دوو كه‌س

-

سێزده‌هه‌مین ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كاغه‌زسازی پارس له‌ شووش

-

مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ چه‌ند زیندانی ئێران

-

درێژه‌ی دروشم نووسین بۆ پشتیوانی له‌ تووماج ساڵحی له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی موعه‌لیمێك له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-

بێبه‌ری كردنی خوێندكارێكی دیكه‌ له‌ خوێندن

-