کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

دۆخی خراپی چه‌ند قوتابی و خوێندكاری به‌ندكراو له‌زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، باروودۆخی چه‌ند قوتابی و خوێندكاری ده‌ستبه‌سه‌ركراو به‌ناوه‌كانی “په‌ریا فه‌رامه‌رزی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ و خه‌ڵكی شیراز، برا و خۆشكێك به‌ناوه‌كانی “عه‌لی و نیایش مووسه‌وی” خه‌ڵكی شاهڕوود، “ویانا فه‌رجامی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و خه‌ڵكی مه‌شهه‌د و خوێندكارێكی خه‌ڵكی سنه‌ به‌ناوی “مه‌نیژه‌ عه‌زیزی” كه‌ نه‌چوونه‌ته‌ ژێر باری دانپێدانانی زۆره‌ملی، خراپه و چاره‌نووسیان به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “په‌ریا فه‌رامه‌رزی” له‌هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵی باوكی ده‌ستبه‌سه‌ر و دوو جار به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه‌ و ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه له‌ ژێر چاودێری چڕدایه‌، هه‌روه‌ها “عه‌لی و نیایش مووسه‌وی” خوێندكاری زانكۆی سه‌نعه‌تی شاهروودن و ماوه‌ی ٦٠ ڕۆژه‌ له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمن بۆ ئه‌وه‌ی دان بنێن به‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامیان نه‌داوه‌ و ئێستا له‌ دۆخێكی خراپی ته‌ندرووستیدان، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ “ویانا فه‌رجامی” قوتابی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د له‌به‌رده‌م ماڵی باوكی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ڕفێندراوه‌ و‌ له‌ گرتووخانه له‌ ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازاری سه‌خت دایه‌ و “مه‌نیژه‌ عه‌زیزی” خوێندكاری خه‌ڵكی سنه‌ ماوه‌ی ١٦ ڕۆژه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ئیدامه‌ی مانگرتنی زێڕفرۆشان له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی تیراژه‌ له‌ چابه‌هار

-

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكی سنفی و مه‌ده‌نی له‌ لۆردێگان

-

په‌روه‌نده‌سازی دادستانی تاران بۆ دوو ڕۆژنامه‌وانی ئه‌و شاره‌

-

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی به‌لووچستان دژبه‌ تاڵانكردنی مه‌عده‌نی ته‌فتان

-

كوژرانی هاووڵاتیه‌ك له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌كانی حكوومه‌ت له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-