ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی “كۆمباین سازیی” ته‌ورێز به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه، داوایان له به‌رپرسانی ئه‌م كارخانه‌یه كرد كه پێش به ڕاوه‌ستانی چالاكییه‌كانی كارخانه و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زه‌وی و ده‌موده‌زگاكانی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره بگیرێت و پێڕاگه‌یشتن به بارودۆخی كارخانه بكه‌ن.
ئه‌م كرێكارانه له‌ئاست ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كارخانه و زه‌وی و ده‌موده‌زگاكانی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنه‌ره له لایه‌ن بانكێكی خسووسی ناڕازیین. ناڕازییان ده‌ڵێن: چه‌ندین ساڵه سه‌ره‌ڕای هه‌موو كێشه‌وگرفته‌كان، شه‌و و ڕۆژ كاریان كردووه كه ئاستی به‌رهه‌هێنان له كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری كۆمباین ڕابگرن، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند ساڵه ئه‌م كارخانه‌یه ته‌عتیل كراوه و له‌م دواییانه‌دا یه‌كێك له بانكه خسووسییه‌كان به‌هۆی قه‌رزداری ئه‌م كارخانه‌یه و له‌سه‌ر حوكمی دادگا ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌م كارخانه‌یه‌دا گرتووه.