کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی خۆپیشاندانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی له‌ عێراق

تداوم اعتراضات ضد دولتی در عراق

تداوم اعتراضات ضد دولتی در عراق

هه‌واڵنێریی ڕوویتێر ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ ڕاپۆرتێكیدا ڕایه‌گه‌یاند كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌ شاری به‌غدا ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ لانیكه‌م ٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا سه‌رۆك پزیشكی قانوونی عێراق ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌ هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌ شه‌وی ڕابردووش چوار كه‌س له‌ خۆپیشانده‌ران له‌ به‌رامبه‌ر بینای كۆنسوولخانه‌ی ئێران له‌ كه‌ربه‌لا له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێكراو گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌م پێنج كه‌سه‌ له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كه‌ به‌نیاز بوون پێش به‌ چوونی خۆپیشانده‌ران بۆناو كۆنسوولخانه‌ی ئێران بگرن كوژراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، له‌ تێكهه‌ڵچوونه‌كانی كه‌ربه‌لا له‌ ده‌ورووبه‌ری كۆنسوولخانه‌ی ئێران، حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. شایانی باسه‌، خۆپیشاندانه‌كان له‌ شاری به‌غدا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ بۆ ده‌هۆمین ڕۆژی به‌رده‌وام هه‌روا درێژه‌ی بوو و ناڕازییان چه‌ندین پرد و شه‌قامی سه‌ره‌كی ئه‌مشاره‌یان به‌ستووه‌. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ عێراق زیاتر له‌ ٢٥٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و به‌ سه‌دان كه‌سیش برینداربوون.